دراما

"مریەم"ـی زنجیرە درامای " کچە زەنگین و کوڕە ھەژار" لە ئێستەدا ببینن ھەرگیز نایناسنەوە

"شێیلا ھەلیس" خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە "مریەم" لە زنجیرە درامای "کچە زەنگین و کوڕە ھەژار" ھەمیشە لە ماڵپەڕی ئینستاگرام وێنەی نۆی بڵاودەکاتەوە.

خانمە ئەکتەر لە ساڵی ٢٠١٠ ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ " بەکیر چیچێک دێمیر" لە ئێستەدا خاوەنی کچێکە بە ناوی "سێلین".


"مریەم" کە بە ڕۆڵە کۆمیدیەکەی ناسرا بوو لە دراماکەدا و کێشی لەشی زۆر بوو لە ئێستەدا نزیکەی چل کیلۆی لە کێشی لەشی کەمی کردووە و تا ڕادەیەک گۆڕاوە کە بە زەحمەت دەناسرێتەوە.


"شێیلا ھەلیس" ساڵی ١٩٧٧ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە چەندین ڕۆڵی گێڕاوە لە فیلم و دراماکان، بە ڕۆڵی "مریەم" لە زنجیرە درامای " کچە زەنگین و کوڕە ھەژار" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟