دراما

بەوێنە... مەراسیمی ئاھەنگی ھاوسەرگیری "ئەمیر" لەگەڵ شاجوانی مەغریب

دوێنێ ٢٥ـی کانوونی یەکەم، "موراد یلدیریم" ئەستێرەی تورک بەبۆنەی گواستنەوەی شاجوانی وڵاتی مەغریب ئاھەنگێکی گەورەی سازکرد.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە ھونەر، "موراد یلدیریم" ئەستێرەی تورک ھاوسەرگیری لەگەڵ شاجوانی پێشووی وڵاتی مەغریب کرد بەشێوازی دەستووری عەرەبی، دوای ئەوەی ماوەی دەستگیردان دارییەکەی تەنھا یەک مانگی خایاند.

 

ئاھەنگەکە لە یەکێک لە ھۆتێلە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەنبۆڵ سازکرا، کە تیاییدا چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی وڵاتی تورکیا ئامادەبوون و تاکوو بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئاھەنگەکە بەردەوام بوو، ئەوەی چاوەڕوان نەکراوبوو لەم ئاھەنگە پۆشینی جلوبەرگی مەغریبی بوو لەلایەن "موراد"، بەمەیش ھەموو ئامادەبووانی تووشی شۆک کرد.


ئەکتەر "موراد یلدیریم"ساڵی ١٩٧٩ لەوڵاتی تورکیا لە دایکبووە، بەڕۆڵی "ئەمیر" لەدرامای "ئاسی" ناسرا، بەر لەیەک مانگ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پەیوەندی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ شاجوانی پێشووی وڵاتی مەغریب ڕاگەیاند، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەئامادەبوونی "رەجەب تەیب ئۆردوغان" سەرۆک وەزیرانی وڵاتی تورکیا مەراسیمی مارەبڕینەکەیان بەڕێوەبرد.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟