دراما

"ئەمیر" سەر لە نوێ لە دایکبووەتەوە

"موراد یڵدریم" ئەکتەری تورک ناسراو بە "ئەمیر" لە زنجیرە درامای "ئاسی" لێدوانێکیدا.

"موراد یڵدریم" ئەکتەری تورک کە ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ "ئیمان ئەلبانی" شاجوانی ووڵاتی مەغریب و ماوەیەکی زۆرە سەرنجی ڕۆژنامەکانیان ڕاکێشاوە لە ئێستەدا بۆ گۆڤاری " زەھرە ئەلخەلیج" لێدوانێکیاندا و باسی چەندین نھێنی ژیانی تایبەتی خۆیانیان کرد.


"موراد" دەربارەی ھاوسەرەکەی بە شێوەیە دوا و گووتی:" لەگەڵ "ئیمان" سەر لە نوێ لە دایکبوومەوە و ئەو کەسێکی تایبەتە و ھەست دەکەم لە ئێستەدا زیاتر حەز بە ژیان دەکەم".


ھەروەھا "ئیمان"ـی ھاوسەری گووتی:" ھەموو خاسڵەتەکانی "موراد"ـم خۆشدەوێت بەتایبەتی دڵی کە وەکو منداڵە و ھەمیشە خۆشەویستی خۆی بۆم دەردەبڕێت".


"موراد یڵدریم" لە ساڵی ١٩٧٩ لە ووڵاتی تورکیا لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، تا ئێستا خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "ئەمیر" لە زنجیرە درامای " ئاسی" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟