تەندروستی

بەم ھەنگاوانە بەخێراترین ماوە چەوری ورگتان بتوێننەوە

بەشێکی زۆرتان لەئێستەدا ڕەنگە سەرقاڵی کەمکردنەوەی کێش و نەھێشتنی چەوری ناوچەی کەمەربن، ڕەنگە کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی و جەستەیی دروست کردبێت.

بۆ ئەم مەبەستەیش دەبێت ڕۆژانە چەند ھەنگاوێک دووبارەبکەنەوە کە ھەردوو لایەنی خۆراکی و چالاکی جەستەیی دەگرێتەوە.

 

ھەنگاوەکانی نەھێشتنی چەوری ناوچەی ورگ بریتین لە:

 

* سەرەتا ڕێژەی کالۆری ناو خۆراکەکان دیاریبکەن، لەبری خواردنە چەورەکان ئەو خواردنانە بخۆن کە لەڕێژەیەکی زۆری ماددە ڕیشاڵییەکان پێکھاتووە.

 

* دووربکەونەوە لەو خۆراکانەی کە ھەست دەکەیت گەدەت بە ئاسانی ھەرسی ناکات، بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لە ئەستوربوونی سک.

 

* خواردنەوەی ئاو بەباشترین شلەمەنی دادەندرێت کە ڕزگارتان دەکات لەتوانەوەی چەوری و ھەستکردن بەتێربوون.


* ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی ڕۆژانە، گرنگترین شتە بۆ بۆ توانەوەی چەوری، لەگەڵ ئەوەیشدا چەند لێدانەکانی دڵ زیادبکەن زیاتر دەبێتە ھۆی توانەوەی چەوری.


* لەکۆتاییدا خواردنەوەی گیراوەی چای سەوز و زەنجەفیل، لەماددەی دژەی ئۆکسانەکان پێکھاتووە، کرداری ھەرس خێرا دەکات و یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟