ستایل

ڕێگەیەکی ئاسان بۆ نەھێشتنی وشکی پێستی سەر دەستەکان

وشکبوونی پێستی سەر دەستەکان لەئەنجامی بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان و ھەوای وشک پەیدادەبێت، کە دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی خانە مردووەکانی سەر پێست.

لەگەڵ گرنگیدان بەپێستی ڕووخسار، پێستی سەر دەستەکانیش بەھەمان شێوە پێویستیان بەچاودێرییەکی زۆر ورد ھەیە، بەتایبەتی کاتێک وشکدەبێتەوە و تووشی قڵیشان دەبێت.

 

بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لەم ڕێگەیانەی خوارەوە بەکاربھێنن بۆ نەھێشتنی وشکی سەر دەستەکان:

 

* گلیسرین و ئاوی گوڵ: یەک کەوچک ھەریەک لەگیراوەی لیمۆ و ماددەی گلسرین تێکەڵ بە چەند دڵۆپێک ئاوی گوڵ بکەن، ئەم پێکھاتەیە دووجار لەڕۆژێکدا لەپێستی دەستتانی بدەن.

 

* گیراوەی لیمۆ: گیراوەی پارچە لیمۆیەک تێکەڵ بەنیو کەوچک شەکر بکەن، لەدەستەکانی بدەن، پاشان بەئاو بیشۆن.

 

* ڕۆنی گوێزی ھیندی: شەوانە دەستەکانتان بەمحۆرە ڕۆنە بشێلن، بەمشێوەیە دەبنە خاوەن دەستێکی جوان و بریقەدار.

 

* پەتاتە: پەتاتەیەکی بچووک بکوڵێنن بە چەنگالێک ورد وردیبکەن و چەند دڵۆپێک لە گلیسرینی بۆ زیادبکەن، پاشان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەسەر دەستەکانی بدەن، ئینجا بەئاوی شلەتێن بیشۆن.

 

* شەکر و ڕۆنی زەیتوون: یەک کەوچک شەکر لەگەڵ سێ کەوچک ڕۆنی زەیتوون تێکەڵبکەن، ئینجا بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێستی سەر دەستەکانی پێ بشێلن، ئینجا بەئاوی شلەتێن بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟