چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "نان بە پەنیر"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "نان بە پەنیر"

پێداویستییەکان:


* کوپ و نیوێک ئارد.


* یەک کەوچک شیری پۆدرە.


* نیو کەوچک پیکن پاودەر.


* بڕێک خوێ.


* دوو کەوچک کەرە.


* یەک کەوچک ڕەشکە.


* نیو کوپ ئاوی گەرم.


* نیو کەوچک خومرە.


* نیو کەوچک شەکر.


* پەنیری مۆرتدێلا یان پەنیر بەجاترە بۆ ناوەکەی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ھەموو پێکھاتە وشکەکان تێکەڵ بەیەکدی بکەن.


* کەرەکە و ڕەشکەکەی بۆ زیادبکەن و بەدەست بیشێلن.


* لەلایەکی دیکە ئاو خومرە و شەکرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و پاشان بیخەنە سەر ئاردەکە و بیشێلن تا دەبێتە ھەویرێکی یەکگرتوو.


* ھەویرەکە داپۆشن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.


* ھەویرەکان بەقەدەر دەنکە گوێزێک خڕ خڕ ببڕن.


* لەسەر جێیەکی تەخت پانیبکەنەوە بە تەنکی.


* تاوەیەکی تیڤاڵ چەور بکەن یەکلای نانەکە کەمێک ببرژێنن، پاشان پەنیرەکەی بەسەردا بکەن و قەپاغێک بخەنە سەری تا پەنیرەکە دەتوێتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟