موزیک

ئایا کچەکانی "نانسی عەجرەم" بەشداری لە بەرنامەی "زە ڤۆیس" دەکەن؟

"نانسی عەجرەم" ئەستێرەی لوبنانی، لە کۆتا لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی "عەرەبیە" باس لە بەشداریکردنی بەرنامەی "زە ڤۆیس کیدز" دەکات وەکو لیژنەی دادەوەری.

"نانسی عەجرەم" گۆرانیبێژی لوبنانی، بە ماڵپەڕی "عەرەبیە"ـی ڕاگەیاند، مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵان زۆر جیاوازە، بۆیە ھەردوو بەرنامەی "ئەرەب ئایدول" و "ڤۆیس کیدز" جیاوازیان ھەیە، پێویستی بە وردبوونەوە ھەیە، ھەر بۆیە تاکو ئێستە بڕیاری نەداوە بەشداری لە بەرنامەکە دەکاتەوە.
 

ھەروەھا خانمە ھونەرمەند سەبارەت بە بەشداریکردنی منداڵەکانی لەو بەرنامەیە، ڕوونی کردەوە ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەر ھەڵبژاردەی خۆیان و ڕێگریان لێ ناکات، بەڵکو پشتیوانیان دەکات.
 

"نانسی عەجرەم" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٨٣ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم ئەلبومی گۆرانی بەناوی "یا سەلام" بڵاوکردەوە و تاکو ئێستەیش بەردەوامە لە گۆرانیگوتن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟