موزیک

"نانسی عەجرەم" بە مەرجێک بەشداری لە بەرنامەی "زە ڤۆیس" دەکاتەوە

"نانسی عەجرەم" ئەستێرەی لوبنانی، لە میانی بەشداریکردنی فێستیڤاڵی "زەحلە" بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان باسی لە بەشداریکردنەوەی لە بەرنامەی "زە ڤۆیس" کرد.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"لەھا مەگەزین"، "نانسی عەجرەم" گۆرانیبێژ، بەو مەرجە بەشداری لە بەرنامەی "زە ڤۆیس" دەکات، ئەگەر ھاتوو "محەمەد عەساف" گۆرانیبێژ شوێنی "کازم ساھیر" گۆرانیبێژ بگرێتەوە، بە ھۆی ئەوەی ماوەی دوو تا سێ ساڵە ئەم ئەستێرەیە گۆرانی دەڵێت خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە.
 

ھەروەھا خانمە ھونەرمەند جەختیشی لەوە کردەوە، متمانەی بە کەناڵی "ئێم بی سی" ھەیە، بەوەی دەتوانێت کەسی گونجاو بۆ شوێنەکەی ھەڵبژێرێت، بۆیە بێزار نابێت ئەگەر کەسێک جێگەکەی بگرێتەوە.
 

بەرنامەی "زە ڤۆیس کیدز" بەرنامەیە بۆ ئاشکراکردنی دەنگ خۆشی منداڵان، تاکو ئێستە دوو وەرزی بەرنامەکە پێشکەشکراوە، ئەندامانی لیژنەیش بریتی بوون لە "کازم ساھیر" و "نانسی عەجرەم" و "تامر حوسنی".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟