جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "نانی لوبنانی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "نانی لوبنانی"

پێداویستییەکان:


* چوار کوپ ئارد.


* دوو کوپ ئاوی گەرم.


* یەک کەوچک خوێ.


* چوار کەوچک خومرە.


* سێ کەوچک شیری پۆدرە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* شەکر و خوێ و خومرەکە لەناو ئاوەکە بتوێننەوە.


* پێکھاتەی ئارد و شیرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن، بڕ بڕ لەپێکھاتەی ئاوەکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی بیشێلن، سەرەکەی داپۆشن تاکوو ھەڵدێت.


* ھەویرەکان بەشێوەی تۆپی خڕ ببڕن، پاشان لەسەر شوێنێکی تەخت پانیبکەنەوە و بیکەنە سەر سینییەکی فڕنی چەورکراو، بەبڕێک ڕۆنی زەیتوون چەوریبکەن.


* لەناو فڕن لەپلەی گەرمی ١٨٠ بیبرژێنن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟