موزیک

ڕاستکردنەوەیەک بۆ قسەکەی "نەڤید زەردی" لەسەر "ئارامۆ"

ڕاستکردنەوەیەک بۆ قسەکەی "نەڤید زەردی" لەسەر "ئارامۆ"

پۆڵا قاسم نووری
 

کورد لە ھەر شوێنێکی دنا بێت کوردە، بۆیە بە شتێکی وا پێویستە قسەمان ھەبێت کاتێک دەبینین شتێکی ناڕەوا دەرھەق بە ھەر تاکێکی کورد دەکرێت، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لە کۆنسێرتەکەی "نەڤید زەردی" بینم کە خۆی بەلای منەوە گەنجێکی بەتوانایەو کارەکانی جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام دەکرێت کاتێک کەسێک ھەڵەیەکی وا گەورە دەکات باسی بکەین.

 

"نەڤید" لە کۆنسێرتەکەی لەسەر گۆرانی میگێنا و ھاتنی "سوپەر ساکۆ" بەمەبەستی کۆنسێرتەکەی "ئارامۆ" و کەناڵەکەی بە ئاژاوە گێڕ ناوی برد، ھەروەھا گوتی "کابرایەکی ئەرمەنی ھەیە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ھەیە" کە دیارە مەبەستی گۆرانیبێژ و میدیاکاری کورد "ئارامۆ"ـیە، ئەوە بەلای منەوە خراپترین شتی نەڤیدە کە بەمشێوەیە باسی تاکێکی کورد بکات و بڵێ ئەرمەنی، ئەو کوردە چۆن پێی دەڵێ ئەرمەنی، پاشان داماننا ھەر ئەڵێی ئەرمەنی ھێشتا ئاسایی ترە بڵێ کوردی ئەرمەنی، پاشان نزیکترین و دۆسترین نەتەوە بۆ کورد ئەرمەنین ئەوان باوەشیان بۆ کورد کردووەتەوە چۆن دەکرێت بەمشێوەیە باس بکرێت.

 

ئەوەیان من بەھیچ شێوەیەک ناتوانم قسەی لەسەر نەکەم، کاتێک تاکێکی کورد بە ئەرمەنی ناوی ببات، ئێ باشە خۆتۆش لە کۆنسێرتەکەت دەڵێی من ئیرانی نیم و کوردم، تۆ خۆت ئەو قسەیەت پێ خراپە بۆ خۆت، چۆن بۆ کەسێکی دیکە دەڵێی کە ئەرمەنی لە ھەموو نەتەوەیەک زیاتر لە ئێمەی کورد نزیکە، ھەر لای من کورد ھەر کوردە لە ھەر شوێنکی دنیا بێت، وە تۆش کوردی بە ھیچ شێوەیەک نابێ ھیچ کەسێک بڵێ ئێرانی.

 

لەکۆتایی دەمەوێ ئەوەش بڵێم من ھەمیشە لەسەر شتە ھەق و ڕاستەکان ناتوانم ڕەخنە نەگرم جا ھەر کەسێک بێت، وە ڕەخنەم لەسەر کارەکانی و شەخسییەتی 
نەڤید" نییە، پێم وایە "نەڤید" گەنجێگی سەرکەوتووەو کارەکانی جێگەی دەستخۆشییە و ھەمیشە ھەوڵدەدات کاری جیاواز بکات، وە یەکێکە لەو کەسانەی لە ھونەری کوردی دیارە، وە مافی ھەیە ڕەخنە بگرێت، بەڵام بۆ بابەتی کوردبوون ناتوانم قسە نەکەم و پێویستە ھیچ کەسێک ھەڵەی وا نەکات، چوونکە تاکێکی کورد ھەر کوردە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟