موزیک

بەوێنە... "نەوال زوغبی" لە یاسا لادەدات

"نەوال زوغبی" گۆرانیبێژی لوبنانی، لە کۆتا بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت بەھیچ شێوەیەک پابەند نابێت بە یاساکانی ھاتوچۆ.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی عەرەبی، "نەوال زوغبی" گۆرانیبێژ، لە لایەن دامەزراوەیەکی دڵنیایی ھاتوچۆ ئاگەدار کراوەتەوە، لەڕێگەی ناردنی نامەیەک بۆ پێگەی ئەلکترۆنییەکەی، بەوەی دەبێت ڕەچاوی یاساکانی ھاتوچۆ بکات، نابێت قایشی بەستنی دڵنیایی نەبەستێت.
 

"نەوال زوغبی" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٧٢ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ لەڕێگەی بەرنامەی "ستۆدیۆ فەن" ناسرا، لە ئێستەیشدا خاوەنی نزیکەی ١٤ ئەلبومی گۆرانییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟