جۆراوجۆر

ھەرگیز زانیوتە ناوی "پیتزا" لە کوێوە ھاتووە؟

ھەرگیز زانیوتە ناوی "پیتزا" لە کوێوە ھاتووە؟

دەگێڕنەوە و دەڵێن ساڵانێکی زوو لە کوچە و کۆڵانە ھەژارەکانی ناپۆلی – ئیتاڵیا کاسبکارێک جۆرە نانێکی تایبەتی دەفرۆشت کە بە شێوەیەکی سادە و ساکار کەمێک ڕازاندنەوەی بۆ نانەکە دەکرد.نانی ئەو پیاوە فرۆشی باشی ھەبوو، خەڵکەکە بەردەوام لێیان دەکڕی.

 

ڕۆژێک شاژن (مارگرێتا فیمۆھفج ) و ھاوسەرەکەی لە گەشتێکیان بۆ ناو شار بەمەبەستی پرسین لە بارودۆخی ھاوڵاتیان چاویان بەم دەستفرۆشە کەوت کە نانی دەفرۆشت و خەڵکانێکی زۆر دەوریان دابوو، کابرای دەستفرۆش جۆرە نانێکی دەفرۆشت کە خەڵکەکە ناویان نابوو پیتزا.

 

شاژنیش وەک ھەر ھاوڵاتیەکی ئاسایی دانەیەک لەم نانەی کڕی و خواردی، ھەستێکی خۆشی لا دروست بوو بۆیە بڕیاری دا ھەموو ڕۆژ لە کۆشکی پاشایەتی بێتە دەر بەمەبەستی خواردنی ئەم نانە تایبەتە.

 

ئەم ڕەفتارەی شاژن سەرۆکی چێشت لێنەرانی کۆشکیپاشایەتی توڕە کرد، ھەر بۆیە بڕیاریدا ھەمان خواردن بە شێوەیەکی باشتر ئامادە بکات، ئەوەبوو پیتزای دروستکرد و پەنیر و دۆشاوی تەماتە و گەڵای ڕەیحان و بیبەر و چەند سەوزەیەکی تیاکرد، ئیتر لەم ڕۆژە بەدواوە ناوی ئەم پیتزایە بوو بە ( پیتزای مارگرێتا ). ھەرچەند پیتزا مێژووی سەرھەڵدانی بۆ شاری ناپۆلی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە، بەڵام ھەندێک سەرچاوە دەڵێن پیتزا لە یۆنان و مەکسیک و ھیندستانیش دروست دەکرا. پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت وڵاتی ھیندستان یەکەمین وڵاتی جیھان بوو کە پەنیری مۆزریلای بەکار ھێنا لە ئامادەکردنی پیتزا .
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟