دراما

"نیھان" لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاری دەبێت

"نیھان" لەکاتی رۆیشتنی بۆ رێستۆڕانت بەھۆی لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەی توشی رووداو بوو.

"ناسلیھان ئەتاگول" خانمە ئەکتەری ناسراوی درامای تورکی ناسراو بە "نیھان" لەگەڵ ھاوسەرەکەی "کەدیر دۆغڵو" بە نیاز بوون بچن بۆ رێستۆڕانتێک، بەڵام "نیھان" کاتێک ویستی ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێک رابگرێت خۆی لە گاڕسۆنی ڕێستۆڕانتەکە دا، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە بە زەبرێکی زۆر خۆی لێنەدابوو گاڕسونەکە بە سەلامەتی ڕزگاری بوو و ھیچی لێنەھات.


وا دیارە لەم کاتەنەدا چەند لە دەزگاکانی راگەیاندن ئەم ڕووداوەیان بینی ھەر بۆیە بۆ مەبەستی ھەواڵ کردن چوونە نزیک روداوەکە، بەڵام "کەدیر دۆغڵو" زۆر لە دەزگەکانی راگەیاندن توڕە بوو و ھەڕەشەی لێیان کرد کە نابێت وێنە بگرن و ھەواڵەکە بڵاوبکەنەوە.

 

ئەکتەری تورک"ناسلیھان ئەتاگول" ساڵی ١٩٩٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، بە درامای "عەشقی شێتانە" بە ڕۆڵی "نیھان" ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟