ستایل

نھێنی جوانی پێستی ڕووخساری "پریانکا چۆپرا" بزانن

نھێنی جوانی پێستی ڕووخساری "پریانکا چۆپرا" بزانن

ماڵپەڕێکی ھیندی نھێنی جوانی پێستی ڕووخساری "پریانکا چۆپرا" ئەستێرەی بۆڵیوود دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارھێنانی چەند پێکھاتەیەکی سروشتی.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "فریمینا"، "پریانکا چۆپرا" ئەستێرەی بۆڵیوود بەردەوام پێکھاتەی ماست لە پێستی ڕووخساری دەدات، بەوەی یەکێکە لەو پێکھاتانەی لە "پرۆبیوتیک" پێکھاتووە، کە زۆر گرنگە بۆ جوانی پێستی ڕووخسار و کەم کردنەوەی کێشی لەش.
 

تایبەتمەندی پێکھاتەی "پرۆبیوتیک"ـی ناو ماست، بەکتریای سەر پێست لەناو دەبات، کە بە ھۆکاری سەرەکی پەیدابوونی زیبکە و ھەوکردن و سووربوونەوەی پێست دادەنرێت، زۆر بەکارھێنانی وا دەکات نیشانەکانی پیری دوابخرێن.
 

بۆ ئەم مەبەستە خانمە ھونەرمەند پشت بە ماسکێکی تایبەتی دەبەستێت، کە پێکھاتووە لە سێ دانە میوەی شیلک و کەوچکێکی گەورە ماست، پێویستە سەرەتا پێکھاتەکە بە باشی تێکەڵاو بکەن، بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر پێستی ڕووخساری بدەن، دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟