سینەما

بە چوار ھەنگاو نھێنی لاوازی "کاترینا کیف" بزانن

لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕاھێنەری وەرزشی ئەستێرەکانی بۆلیوود "یاسەمین کراتیشوالی" نھێنی لاوازی و ڕێکی جەستەی "کاترینا کیف" ئەستێرەی بۆلیوودی ئاشکراکرد.

ڕاھێنەری وەرزشی "یاسەمین" بە ماڵپەڕێکی ھیندی ڕاگەیاندووە، خۆراکی سەرەکی بەیانیانی "کاترینا کیف" ئەستێرە کە تەمەنی ٣٣ ساڵانە و بە "باربی بۆلیوود" ناسراوە، بریتییە لە شۆفان.

 

ھەروەھا خانمی ڕاھێنەر ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە لەژەمی نیوەڕوان "کاترینا کیف" ئەستێرەی بۆلیوود تەنھا ماسی و سەوزەکان دەخوات، بۆ ژەمی عەسر کێکی تەندروست و چەرەزات و پرۆتینەکان و ھەندێک جۆری شوکولاتەی تایبەتی دەخوات، بەر لەوەی بچێت بۆ ئەنجامدانی یاری وەرزشی، ئێوارانیش تەنھا شۆربای شۆفان و ھێلکە دەخوات.

 

ئەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگ "کاترینا کیف" ساڵی ١٩٨٣ لەوڵاتی بەریتانیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٣ لە کۆمەڵێک فیلمی بازرگانی بەشداربووە و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا، لە ئێستەدا بە بەناوبانگترین ئەستێرەی بۆلیوود دادەنرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟