ستایل

نھێنیەکانی ئەنجامدانی ماکیاژی سادە بەشێوازی "نانسی عەجرەم" بزانن

"نانسی عەجرەم" ئەستێرەی لوبنانی بەوە ناسراوە کە بەردەوام ماکیاژێکی سادە ئەنجام دەدات کە ڕەنگەکانی تێکەڵاوی ھەردوو ڕەنگی پەمەیی و بێجین.

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی جوانکاری چەند نھێنییەکانی چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژی سادەیان بۆ خانمان ڕوونکردووەتەوە کە خانمە ھونەرمەند یەکێکە لەو کەسانەی پشتی پێ دەبەستێت لەکاتی ماکیاژکردندا.
 

ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ماکیاژی سادە:
*ھەنگاوی یەکەم پێویستە یەک چینێکی تەنک لە کرێمی بنەڕەتی "ئەساس" جۆری شل لەمارکەیەکی باوەڕپێکراو بەکاربھێنن، پاشان چینێک لە پۆدرەی ڕووخسار لەتەواوی پێستان بدەن، ھەروەھا چینێک لەکۆنسیلەر لەناوچەی ژێر چاوەکان.
*ھەنگاوی دووەم بریتییە لە ئەنجامدانی ڕەنگی پەمەیی و بێجی بۆ سەرچاوەکان، سەرەتا دەبێت تەواوی سەر پێڵویی چاوەکان بەڕەنگی سپی لەسێبەری چاو ھەڵبژێردرێت، پاشان بەشی سەرەوەی پێڵویی چاوەکان بەڕەنگی پەمەیی کاڵ، ھەروەھا بۆ بەشی دەرەوەی پێڵویی چاوەکان دەبێت ڕەنگی ڕەش بەکاربھێنن، دواتر بەقەڵەمی سپی ناوەوەی چاوەکان ڕەنگ بکەن، لەگەڵ ئەوەیشدا ڕەنگی قەڵەمی بێجی ئاڵتونی بۆ گۆشەی ناوەوەی چاو بەکاربھێنن.
*لەکۆتاییدا ماسکارا بۆ برژانگەکان و بەکارھێنانی پێکھاتەیی پۆدرەیی بۆ پڕکردنەوەی برۆکان زۆر گرنگە، ھەروەھا بۆ لێوەکانیش دەبێت ڕەنگی پەمەیی کاڵی مات بەکاربھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟