دراما

"نیھان" و "ئاڵپەر" بە وێنەیەک ڕۆمانسییەتیان دەسەلمێنن

"نیھان" و "ئاڵپەر" بە وێنەیەک ڕۆمانسییەتیان دەسەلمێنن

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ "قادیر دۆغلۆ" ئەستێرەی تورک ناسراو بە "ئاڵپەڕ" لەگەڵ "ناسلیھان ئەتاگوڵ" ئەستێرەی تورک ناسراو بە "نیھان" دەیسەلمێنن ڕۆمانسییەتیان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "تەمیز"، "قادیر دۆغلۆ" ئەکتەری تورک وێنەیەکی خۆی و ھاوسەرەکەی "ناسلیھان ئەتاگوڵ" ئەکتەری تورک بڵاوکردووەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام"، کە تیایدا دەردەکەوێت خانمە ھونەرمەند ماچی سەری ھاوسەرەکەی دەکات.
 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، "قادیر" ستایلی خۆی گۆڕیوە و بە پرچێکی درێژ دەرکەوتووە، ئەم ستایلەیش لە لایەن ھاوسەرەکەی بۆ ڕێکخراوە.
 

"قادیر دۆغلۆ" ئەکتەری تەمەن٣٥ ساڵان، ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ "ناسلیھان ئەتاگوڵ" ئەکتەری تەمەن ٢٥ ساڵان پێکھێنا، دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟