تەندروستی

ئەگەر ھەست بەم نیشانانە دەکەن ئەوا تووشی جەڵتەی دڵ دەبن

سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان لەم سەردەمەدا چاودێری تەندروستیان دەکەن، بەڵام ڕێژەی مردن بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە.

جگە لە ڕێکخستنی بەرنامەی خۆراکی و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی، سەردانیکردنی پزیشک و زانینی نیشانەکانی نەخۆشی جەڵتەی دڵ ڕەنگە تاڕادەیەکی زۆر ژیانی مرۆڤەکان بپارێزێت.

 

بۆیە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەی خوارەوە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن:

 

* ھەناسە تەنگی و سەرسوڕان: زۆر ئاگەداری تەنگی ھەناسە و سەرسوڕانبن، چونکە ئەم دۆخە لەئەنجامی گیرانی موولەکانی خوێن دەبێت.


* ئاوسانی پێیەکان: کاتێک فەرمانەکانی دڵ لەکاردەکەون، پاشەڕۆکانی لەناو شانەکان بەجێ دەھێڵن، مرۆڤ تووشی ھەڵئاوسانی پێیەکانی دەکات لەئەنجامی قەتیس مانەوەی ئاو، بەمشێوەیە سوڕی خوێن لاواز دەبێت.


* ھەستکردن بەماندوویەتی: کاتێک خوێنبەرەکان دەگیرێن، دڵ لاواز دەبێت و ھەستکردن بەماندوویەتی زیاد دەکات.


* ئازاری سینگ: یەکێکە لەنیشانە باوەکان، کە لە داھاتوودا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دووھێندە دەکات.


* خەون زڕاندن: زۆر ئارەقکردنەوە لەشەودا نیشانەیەکە بۆ ئەوەی بزانیت بەم نزیکانە تووشی جەڵتەی دڵ دەبیت، لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ھاتووە ئەو خانمانەی کە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، بەڕێژەیەکی زۆر بەر لەجەڵتە تووشی ئارەقکردنەوە و خەو زڕاندن بوونەتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟