ھەمەڕەنگ

خەڵاتی نۆبل و خودی کەسایەتی نۆبل بناسە

ھەموومان ناوی خەڵاتی نۆبلمان بیستوە کە بەناوبنگترین و بەرزترین خەڵاتە لەجیھان.

بێگومان ئەو کەسەی ئەو خەڵاتە بەدەست بھێنێت دەبێتە کەسێکی ناوازە و ناوی دەچێتە ناو لاپەڕەکانی مێژوو، چونکە ئەوانەی ئەم خەڵاتەیان پێدەبەخشرێت یان ئەوەتا زانای بەناوبانگن یاخود داھێنەری مەزن و کەسانی دەگمەنن لەسەرجەم بوارەکانی ژیان .

 

ئەلفرێد نۆبل ئەو داھێنەرە سویدیە بوو کە دینامیتی دۆزیەوە، نۆبل زانایەک بوو شارەزا لە بواری ھەندەسە و کیمیا و داھێنان. لە ساڵی ١٨٩٥ نۆبل وەسیەتنامە بەناوبەنگەکەی خۆی نووسی، ئەویش بەخشینی خەڵاتە بەو کەسەی شایەستەی بێت بێ ئاوڕ دانەوە لە ڕەگەز و ناسنامە نیشتمانیەکەی. خەڵاتەکەشی بریتی بوو لە سەرمایەکەی کە بە ٣١ ملیۆن کرۆنی سویسری مەزەندە کرابوو، لە وەسیەتنامەکەی داوای کردبوو بەم پارەیە ٥ خەڵات دروست بکرێت بدرێت بەسەرجەم داھێنەرەکان لە جیھان.

 

خەڵاتی نۆبل بەو کەسانە دەدرێت کە ناوازەن لە بوارەکانی فیزیا و پزیشکی و کیمیا و ئاشتی و ئابووری و ئەدەب، ئەوەی دەستنیشان دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پێویستە لە ژیان مابێت. تەرخان کردنی سەرمایەکەی وەک خەڵات ھەروەک لە وەسیەتنامەکەی ھاتووە ئاکامی داھێنانی نۆبل بوو بۆ دینامیت، چونکە ئەو بڕوای وابوو بەم داھێنانە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکرێت، بەڵام داھێنانەکەی بوو بە کەرستەیەک بۆ دروستکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لەناو بردنی مرۆڤایەتی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟