دراما

بە وێنە... جانتاکانی " گوڵسەران" سەرنجێکی زۆری لەسەرە

"نورگوڵ یەشیلچای" خانمە ئەکتەر ناسراو بە " گوڵسەران" لە زنجیرە درامای " پارچە پارچەبوون" وێنەیەکی بڵاوکردەوە لە ماڵپەڕی ئینستاگرام.

خانمە ئەکتەر کە لە ئێستەدا سەرقاڵە بە ڕۆڵ گێڕانی لە زنجیرە درامای "سەدەی گەورەی کۆسێم" لەو کاتانەی کە ڕۆڵی نەدەگێڕا خەریکی نەخشاندنی چانتا بوو و لە ئێستەدا کارەکەی تەواو کردوو و مارکەیەکی تایبەتی بەخۆی دروست کردووە.


"نورگوڵ یەشیلچای" ساڵی ١٩٧٦ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٨ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "گوڵسەران" لە زنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" لە کوردستان ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟