دراما

"ئۆزجان دەنیز" لەگەڵ ئەم خانمە ئەکتەرە دەردەکەوێتەوە

"ئۆزجان دەنیز" ئەستێرەی تورک وابڕیارە بەم نزیکانە دەستبکات بەوێنەگرتنی درامایەکی نوێ بەناوی "بووکی ئەستەنبۆڵ".

بەپێی ھەواڵی یەکێک لەماڵپەڕە تورکییەکان "ئۆزجان دەنیز" ئەستێرەی تورک، "ئەسلی ئەنڤەر"ـی ھەڵبژاردووە، بۆ بەشداریکردنی وەکوو پاڵەوانی درامای "بووکی ئەستەنبۆڵ" کەوا بڕیارە ساڵی ٢٠١٧ نمایش بکرێت.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە کەوا تاکوو ئێستە تەواوی ستافی دراماکە کۆنەبوونەتەوە، ھەروەھا ئەمکارە دووەمین کاری ھونەرییە کە ھەردوو ئەستێرە کۆبکاتەوە.


ئەکتەر و گۆرانیبێژ "ئۆزجان دەنیز" ساڵی ١٩٧٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٤ دەستیکردووە بەکاری ھونەری، خاوەنی ١٢ ئەلبومی گۆرانییە، ھەروەھا کاری دەرھێنانی بۆ چەند فیلمێک ئەنجامداوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟