تەندروستی

چەند ڕێگەیەکی سروشتی بۆ کەمکرددنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن

بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن کە زۆربەمان دووچاری بووینە چەند ڕێگایەکی سروستی ھەیە دەتوانن بەکاری بێنن.

* وەرزش کردن یەکێکە لە ڕێگە سروشتیەکان بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆیەک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کلیکۆز لە خانەکاندا کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئەنسۆلین لە خوێندا.


دەتوانن ڕۆژانە نزیکەی نیو کاتژمێر وەرزش بکەن وەکو ڕۆیشتن و سوار بوونی بایسکل ئەوە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ سوڕانی خوێن لە لەشدا و ھەروەھا کەمکردنەوەی کێشی لەش.


* بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست کێشی لەشتان کەمبکەنەوە ئەوا دەبێت خواردنەکی تەندروست بخۆن وەکو خواردنی میوە و سەوزە و ماسی و فاێۆلیا و بەکارھێنانی ڕۆنی سروشتی لە خواردنەکانتان.


* زیاد کردنی ئەو خوارنانەی کە ڕێژەی ڕیشاڵی زۆرە کە ئەوەش بەدی دەکرێت لە چەندین جۆری میوە و سەوزە و فاێۆلیا و ئاردی شۆفان و چەندین جۆری دیکەی خوارن کە ڕێژەی کلیکۆز لە خوێندا کەم دەکاتەوە و سوڕانی خوێن زیاتر دەکات.


* بەکارھێنانی دارچین لە خواردنەکانتان سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆھێدرات کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئەنسۆلین لە لەشدا.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟