ستایل

خانمان ئیدی پەلکی میوەکان فڕێ مەدەن

بەشێکی زۆری خانمان لەم سەردەمەدا پێکھاتە سروشتییەکان بەکاردەھێنن بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخسار و تەواوی لەشیان.

پەلکی میوەکانیش بەھەمان شێوە لە کۆمەڵێک پێکھاتەی خۆراکی پێکھاتووە، سوودی ھەیە بۆ پێست، بۆیە بەر لەوەی بیر لەفڕێدانی پەلکی میوەی پرتەقاڵ و مۆز و ھەنار بکەنەوە پێویستە بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخسارتان بەکاریبھێنن.


بۆ ئەم مەبەستە پەلکی ئەمجۆرە میوانە بەکاربھێنن بۆ جوانکاری پێستتان:


* پەلکی پرتەقاڵ: پێست بریقەدار و گەشاوە دەکات، لەکەی سەر پێست کاڵدەکاتەوە، بۆیە دەکرێت پەلکی میوەی پرتەقاڵ وشکبکەنەوە، پاشان بیھاڕن و لەناو شوشەیەک ھەڵیبگرن، ھەرجارێک یەک کەوچک لەو ھاڕاوەیە لەگەڵ یەک کەوچک ھەنگوین و چەند دڵۆپێک گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکەن، وەکو ماسک لەتەواوی ڕووخساری بدەن.

 

* پەلکی مۆز: یارمەتی شاردنەوەی کونەکانی سەر پێست دەدات، بەھۆی بوونی ماددە ڤیتامینەکان و توخخمە خۆراکییەکان خانەکانی پێست نوێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن پەلکی مۆز وشکبکەنەوە، وەکو ماسک لەپێستتانی بدەن، ھەروەھا ئەو خانمانەی کە پێستی ڕووخساریان وشکە و ھەستیارە، دەتوانن بە پەلکی مۆز ڕووخسارتان بشێلن.


* پەلکی ھەنار: جگە لەوەی بۆ لایەنی جوانکاری سوودی ھەیە، بەھەمان شێوە دەتواندرێت بەشێوەی ھاڕاوەی وشک بتوێندرێتەوە لەناو ئاو، گیراوەکە بۆ چارەسەری ئازاری سوڕی مانگانە و برینی گەدە و ئازاری ناو سک و ئازاری پشت زۆر گرنگە، ھەروەھا دەکرێت بەم گیراوەیە پێست و پرچتان بشۆن، ھەروەھا دەکرێت تەواوی جەستەتانی پێ بشۆن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پێستێکی سەرنجڕاکێش و گەشاوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟