شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "پانا کۆتا بە ڤانێلا"

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "پانا کۆتا بە ڤانێلا"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ ملیلتر کرێمی شل.


* دوو کەوچک و نیو شەکر.


* یەک کەوچک ڤانێلا.


* یەک کەوچکی گەوری جەلاتینی بێتام و ڕەنگ.


* سێ کەوچک ئاوی گەرم بۆ توانەوەی جەلاتینەکە.


* کرێم و میوەی شیلک بۆ ڕازاندنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* جەلاتینەکە لەناو ئاو بتوێننەوە.


* کرێم و شەکرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و لەسەر ئاگر بیکوڵێنن.


* ڤانێلاکەی بۆ زیادبکەن، پاشان جەلاتینەکەی بۆ زیادبکەن و تێکیبدەن و بیکوڵێنن.


* بۆ ماوەی یەک شەو ئەو پێکھاتەیە بھێڵنەوە، پاشان دابەشی بکەنە سەر گڵاسێک و بەشیلک و کرێم بیڕازێننەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟