ھەمەڕەنگ

بۆچی پەنجە مۆری مرۆڤەکان لە یەک ناچن؟

لە ناو ملیاران کەس لەجیھاندا ھیچ کاتێک دوو کەس خاوەن ھەمان پەنجە مۆرنین، تەنانەت ئەگەر دوانەی لە یەک چووشبن.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان وای بۆ دەچن دیاریکردنی بۆھێڵەکانی خانە و ژینگە و جۆری خواردن و خێرا گەشە کردنی پەنجەکان لەسەر ھێڵەکانی پەنجە دەتوانین دیاری بکەین، ئەگەر ھاتوو بە ھاوێنەیەک سەیری سەری پەنجەکان بکەین دەبینین ھێلەکانی دەست پێک دێت لە لووتکەی بچوک، لە تەنیشت یەک و نزم بوونەوەیەک لە نێوانیندا ھەیە ھاوشێوەیان لە چیا و دۆڵەکانی سەر زەوی دەچێ، ئەو ھێڵانە شێوەی جیا جیا دروست دەکەن ھەرکەسێک خاوەن شێوەیەکە لەو ھێڵانە.

 

ئەگەری ھەیە پەنجەمۆر لە ھەندێ کەسدا دەرنەکەوێت بەھۆی زیانەکانی سووتان و برینداربوون، نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ھەندێ لە نەخۆشییەکانی پێست وەکو ئەکزیما و سەدەفییە، ھەروەھا بەھۆی سیفەتەکانی بۆماوەیی لە جیھاندا ٢٠٠ کەس تۆمار کراوە کە پەجە مۆریان دەرناکەوێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟