دراما

زنجیرە درامای " پارچە پارچەبوون" ڕیکۆڕدی شکاند

زنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" کە پێش ھەفتەیەک کۆتایی پێ ھات لە ووڵاتی تورکیا لە ئێستەدا ڕیکۆردی شکاند.

ئەم زنجیرە درامایە بە پاڵەوانی "ئێرکان پێتێکایا" ئەکتەری تورک ناسراو بە "جیھان" و "ئێبڕو ئۆزجان" خانمە ئەکتەر ناسراو بە "دیلارا" بوو پاش ئەوەی سێ وەرز و ٩٧ ئەلقەی لێ پەخش کرا بینەرێکی یەکجار زۆری ھەبوو لە ووڵاتی تورکیا ھەروەھا لە کوردستانیش کە بەم زووانە کۆتایی پێدێت.


زنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" ڕیکۆردی شکاند بەھۆی ئەوەی  لە زۆربەی ووڵاتانی جیھان مافی پەخشکردنی فرۆشرا و لە ڕێزی یەکەم ھات لە نێو زنجیرە دراماکان کە زۆرترین داھاتی ھەبووە.


پاڵەوانەکانی ئەم درامایە بڕیار وایە خەڵات بکرێن لە لایەن کۆمپانیای " TETA" بۆ کۆمەڵەی پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری ئەلکترۆنیات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟