موزیک

بەوێنە... ئاھەنگی دوێنێ شەوی" پەرواز حوسێن" لە وڵاتی ئوردەن ببینە

"پەرواز حوسێن" خانمە گۆرانیبێژی کورد، دوێنێ شەو لە ڤێستیڤاڵی "جەرەش" لە وڵاتی ئوردەن چەندین گۆرانی پێشکەش کرد.

"پەرواز حوسێن" پێشتر بە "کەی مەگەزین"ـی گوتبوو:"لە ٢٦ـی تەمووز لە وڵاتی ئوردن لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ناسراوی عەرەبی بەشداری لە ڤێستیڤاڵی "جەرەش" دەکەم، کە ساڵانە ساز دەکرێت".

 

زیاتریش گوتبووی: لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی عەرەبی "وەلید تۆفیق"  بەشدار دەبم، ھەروەھا ئەم ڤێستڤاڵە تەنیا ھونەرمەندە گەورەکان بەشداری دەکەن، منیش بە زۆرترین دەنگی خەڵکی ئوردن ھەڵبژێردراوم.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟