چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "پەتاتەی کرۆکێت"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "پەتاتەی کرۆکێت"

پێداویستییەکان:


* چوار دانە پەتاتە.


* چارەکە کوپێک بازالیا.


* چارەکە کوپێک پیازی وردکراو.


* یەک کەوچک کاری.


* یەک کەوچک بیبەری ڕەش.


* یەک کەوچک زیرە.


* دوو ھێلکەی لێکردراو.


* ڕۆنی زەیت بۆ سوورکردنەوە.


* بەقسەم.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* پەتاتەکان لەناو بکوڵێنن.


* دوای کوڵان پەتاتەکان پاکبکەن و بیشێلن لەناو دەفرێک.


* خوێ و بەھارات و بازالیا و پیازەکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی بیشێلن.


* پەتاتەکان بەشێوەی خڕ ببڕن و لەناو ھێلکەکەی دابنێن.


* لەبەقسەمەکە وەریبدەن و لەناو ڕۆنی گەرمکراو سووریبکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟