خێزان

چۆن دایکان بەشێوەیەکی دروست شیر دەدەن بەمنداڵەکانیان؟

لەقۆناغی منداڵیدا شیر یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە زۆر پێویستە بۆ گەشەکردنی لەش بەشێوەیەکی تەندروست، ئەمەیش تەنھا بەماددەی خۆراکی بەدەست دێت.

شیر یەکێکە لەو پێکھاتانەی کە زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی جەستەی منداڵان، بەھۆی ئەوەی لە کالسیۆم پێکھاتووە، بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری ھەیە لەسەر گەشەکردنی ئێسک و ددانەکان، ھەروەھا لەڤیتامین D پێکھاتووە و ھەڵمژینی ماددەی کالسیۆم ئاسان دەکات، ئەمە جگە لەوەی لەماددەی ئاسن پێکھاتووە و ناھێڵێت منداڵ تووشی کەمخوێنی ببێت، بەھۆی بوونی ماددە پرۆتینەکانیش بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە.

پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژە بەوە دەکەن دوای شیرپێدانی سروشتی دایکان دەبێت دوای تەمەنی یەک ساڵی دەست بکەن بەپێدانی شیری پڕ چەوری بەمنداڵەکانیان، بەڵام دەبێت لەڕۆژێکدا تەنھا یەک کوپیان پێ بدرێت.

بەپێدانی یەک کوپ شیر لەڕۆژێکدا پرۆتینی بنەڕەتی و کالسیۆم و مەنگەنسیۆم و ڤیتامینەکانی B١٢ و B٢ دەدات بەلەشی منداڵ و پێداویستی ئەو ڕۆژە بۆ ئەم ماددانە بەتەواوی دەستەبەر دەکات، بەڵام دەبێت زیادەڕۆیی نەکرێت زیاتر لەو بڕە، چونکە زیاتر لەم بڕە وادەکات منداڵ ئارەزووی خواردنە ڕەقەکان نەکات، بەمەیش بڕی بەدەستھێنانی ماددە خۆراکییەکانیش لەدەست دەدات.

سەرەڕای ئەوەیش شیری پڕ چەوری دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی لەشی منداڵان، بۆیە پێویستە سەرچاوەی چەوری ئاژەڵی لەژەمەکانی دیکەی خواردن کەمبکرێتەوە، بۆیە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕۆژانە دەبێت تەنھا دوو کوپی بچووک لەگیراوەی شیر بدرێت بەمنداڵان.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟