ستایل

ئەم سێ پێکھاتەیە ناھێڵێت تووشی ئازاری موو لابردنی جەستە ببن

لە وەرزی ھاوین خانمان زیاتر پێویستیان بە لابردنی موو ھەیە، بە تایبەتیش بەھۆی ئازارەکەی پەنا بۆ بەکارھێنانی گوێزان دەبەن، ئەمەیش کاریگەری نەرێنی ھەیە.

ئەم چەند ئامۆژگارییانەی خوارەوە بە سوودن بۆ سڕکردنی ئەو ناوچانەی کە لەکاتی لابردنی مووەکان تووشی ئازار دەبنەوە، کە لە پێشوودا تاقیکراوەتەوە.
 

ڕێگەکانیش ئەم سێ خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*بەفر: بەر لە لابردنی موو لە ناوچەیەکی سەر پێست، بۆ ماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک پارچەیەک بەفر لەشوێنەکە دابنێن، دواتر بەو ھۆکارەی کە مەبەستانە مووەکەی پێ لابدەن بەکاریبھێنن.
*ڕۆنی مێخەک: ئەم جۆرە ڕۆنە ھەردوو تایبەتمەندی سڕکردن و پاک کەرەوەی تێدایە، بۆیە بۆ ماوە ١٠ تا ١٥ خولەک لەو شوێنەی بدەن، دواتر مووەکە لابدەن.
*ھەنگوین و خومرە: بڕێکی یەکسان لە ھەنگوین و خومرە تێکەڵ بەیەکدی بکەن، چەند دلۆپێک لە گیراوەی لیمۆ و ئاوی گوڵی بۆ زیادبکەن، بەر لە لابردنی مووی سەر جەستە لە شوێنەکەی بدەن، دواتر بە جێی بھێڵن تا وشک دەبێتەوە، ئنجا مووەکە لابدەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟