ستایل

پێکھاتەیەک بەپێنج خولەک پێست پاکدەکاتەوە

ئەگەر ھەست بەوە دەکەن پێستان ماندوو بووە و پێویستی بەپاککردنەوە ھەیە، دەکرێت بە پێکھاتەیەکی ئاسان بە پێنج خولەک پێستان پاک بکەنەوە.

خەیار یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە شێدارییەکی باش بە پێست دەبەخشێت، بەڵام شەکر توانای لەناوبردنی خانە مردووەکانی سەر پێستی ھەیە بۆیە دەتوانن بەم شێوەیەی خوارەوە سوود لەم پێکھاتەیە وەربگرن:


*یەک دانە خەیار ناوەکەی بە چەنگاڵێک بکۆڵن ئنجا لەگەڵ یەک کەوچک ھەریەک لە ئاوی گوڵ و شەکر تێکەڵی بکەن، ئەو پێکھاتەیە بۆ ماوەی چەند خولێک لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن، پاشان بە لۆکە لەسەر پێستانی دابنێن بۆماوەی پێنج خولەک، دواتر بەئاوی سارد بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟