تەندروستی

پێنج ھەنگاو بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەش بەماوەیەکی کەم

بەشێکی زۆری خەڵک بەھۆی زیادبوونی کێشی لەشیان دەست دەکەن بە کەم کردنەوەی خواردنەکان یان ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی.

بۆیە لێرەدا بەپێنج ھەنگاوی ئاسان خۆتان لە قەڵەوی ڕزگار بکەن بەم شێوەی خوارەوە:

 

*سەرەتا دەبێت دەست بکەن بەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان، خواردنە سورەکروەکان و چەورییەکان و شیرینەکان بگۆڕن بۆ خواردنە پڕ پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان.

 

*ئەگەر بەر لەنووستن ھەستان بە برسییەتی کرد دوور بکەونەوە لەو خواردنانەی کە کالۆرییەکی زۆریان تێدایە، بەھۆی ئەوەی کەناڵی ھەرس ناتوانێت بەئاسانی ھەرسی بکات، بۆیە پێویستە ئەو ژەمانە بخۆن کە سووکن و زیاتر لە سەوزە و میوە پێکھاتبن.

 

*ڕۆژانە ژەمی بەیانیان بخۆن، پێویستە لە ژەمەکەیش لە سەوزە و میوە و شیر و نانی شۆفان پێک ھاتبێت، یانیش لە ھێلکە و شیر و نانی بۆر و سەوزە میوە پێکھاتبێت.

 

*ڕۆژانە ڕاھێنانی وەرزشی بۆ توند کردنەوەی ماسولکەکان ئەنجام بدەن، سوڕی خوێنیش چالاک دەبێتەوە ئەگەر ھاتوو بەپێ بڕۆن.

 

*ئاگاداری بڕی ئەو ئاوە بن کە ڕۆژانە دەیخۆنەوە، پێویستە بڕەکەی کەمتر نەبێت لە ھەشت کوپ ئاو.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟