خێزان

لەوەرزی زستان ئەم پێنج خۆراکە بدەن بەمنداڵەکانتان

زۆرن ئەو ماددە خۆراکییانەی کەپێویستە لەوەرزی زستان بیدەن بەمنداڵان، بەھۆی ئەوە ی لەم وەرزەدا زیاتر منداڵان تووشی نەخۆشییە وەرزییەکان دەبنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژەیان بۆ کۆمەڵێک خۆراک کردووە، دەبێت ھەموو دایکێک لەوەرزی زستان پێشکەشی منداڵەکانیان بکەن.


ئەو خۆراکانەیش بریتیین لە:
*پەتاتە: یەکێکە لەو ڕووەکانەی چالاکی و وزە دەبەخشێتە منداڵان کەبەھۆی سەرمای کەشەکە ڕەنگە منداڵان تووشی سستی جەستەیان بکات، پەتاتەی کوڵاویش دەوڵەمەندە بەماددەی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان تەندروستی لەش دەپارێزێت.
*شۆربای سەوزەکان: بریتییە لەکوڵانی کۆمەڵێک سەوزە، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لەشلەمەنی وادەکات لەش و مێشک چالاک بکاتەوە.
*سپێناخ: لە ڤیتامین A  و E ـی پێکھاتووە، ھەروەھا  ئاسن و ترشی فۆلیک ئەسیدی تێدایە، بۆیە بەگری لەشی منداڵان بەھێزدەکات.
*گێزەر: لەماددەی دژەئۆکسانی "بێتاکارۆتین" پێکھاتووە، بەرگری لەشی منداڵان بەرامبەر بە نەخۆشییەکانی سەرمابوون ئەفلەوەنزا بەرزدەکاتەوە.
*قەرنابیت: کرداری ھەرس ئاسان دەکات و وزە دەبەخشێتە لەش و ناھێڵێت ھەوکردن لەلەشدا ڕووبدات، بۆیە دایکان دەتوانن بەکوڵاوی لەگەڵ خواردنە سەرەکییەکان پێشەکەشی منداڵەکانیان بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟