تەندروستی

پێنج خۆراک بۆ درێژکردنی باڵای منداڵ

ئەو کێشە باوانەی کە دایکان و باوکان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لەلاوازی گەشەی لەشی منداڵەکانیان کە بەپلەی یەکەم کاریگەری ھەیە لەسەر باڵای منداڵ.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە سەرەتا دەکرێت گرنگی بەخواردنی منداڵان بدرێت بەتایبەتی لە قۆناغی یەکەمی گەشەکردندا، پێویستە چەند خۆراکێکی دیاریکراو بدەن بەمنداڵان.
 

ئەو پێنج خۆراکەی خوارەوە لەکۆمەڵێک ڤیتامین و ماددەی ھۆڕمۆنی و ڕیشاڵی پێکھاتووە کە بەسوودە بۆ درێژ بوونی باڵای منداڵان:
 

*مریشک: پێدانی ژەمێک خواردن کە بڕێک مریشکی تێدا بێت، واتا بڕێک لە پرۆتین دەدات بەلەش بەمەیش کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات و یارمەتی گەشەی لەشی منداڵ دەدات بەشێوەیەکی تەندروستانە.
 

*ھێلکە: لەماددەی خۆراکی بەنرخ پێکھاتووە، زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی منداڵ و بەرزکردنی باڵا، بەڵام پێویستە ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو لە ھێلکە بدرێت بەمنداڵان بۆ ئەوەی ھیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نەبێت لەسەر تەندروستی، ھەروەھا دەتوانرێت بۆ ئەم مەبەستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دیاریکردنی بڕی ھێلکە.
 

*میوە: زۆربەی منداڵان ئارەزووی خواردنی میوەکان دەکەن بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرزی شەکری تێدایە و بەسوودە بۆ گەشەی منداڵ و پێدانی وزە بەمەیش وا دەکات منداڵان چێژ لە یاری و جووڵە وەربگرن، ھەروەھا لە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین پێکھاتووە کە باڵای منداڵ بەرز دەکات لە قۆناغی یەکەمی گەشەکردنی منداڵ.
 

*سپێناخ: بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددەی ئاسن بۆیە لەش پێویستی پێیەتی بۆ گەشەکردن، ھەروەھا لە ماددەی پۆتاسیۆم و کالیسیۆم پێکھاتووە کە یارمەتی گەشەکردنی ئێسک دەدات لەگەڵیشیدا گەشەکردنێکی تەندروستانە دەدات بەلەش لە ئەنجامیشدا باڵا درێژ دەکات.
 

*شێلم: دەتوانن شێلم بەھەر جۆرێک ئامادەی بکەن کە منداڵەکەتان ئارەزووی دەکات، ئەمە جگە لەوەی پێویستە لەکاتی خواردنی ھانی منداڵەکەتان بدەن بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی باشی لێ بخوات، شێلم باڵای منداڵ بەرز دەکات بەھۆی لە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و ماددە ڕیشاڵییەکانی تێدایە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟