ھەمەڕەنگ

پێشکەشکارەکەی ئەرەب ئایدول وێنەیەکی منداڵی بڵاودەکرێتەوە

لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی کۆنی منداڵی "ئەحمەد فەھمی" پێشەکەشکاری بەرنامەی "ئەرەب ئایدول" بڵاوکرایەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "دیار"ـی لوبنانی، وێنەیەکی  ڕەش و سپی قۆناغی منداڵی "ئەحمەد فەھمی" پێشەکەشکار و ئەکتەر لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
 

ھەروەھا ھەواڵەکە ئاماژە بەوە دەدات لەوێنەیەدا پێشەکەشکار ڕووخسارێکی جوان و دووچاوی سەوزی بریقەداری بەدەرکەوتووە کەبەر لە ٣٠ ساڵ وێنەکە گیراوە.
 

"ئەحمەد فەھمی" پێشکەشکار و ئەکتەر و گۆرانیبێژ  ساڵی ١٩٧٨ لەشاری قاھیرەی وڵاتی میسر لەدایکبووە، سەرەتای دەسپێکردنی کاری ھونەری بەژەنینی ئامێری میوزک دەستی پێکردووە، پاشان دەستی کردووە بەگۆرانیگوتن و خاوەنی پێنج ئەلبومی گۆرانییە، ھەروەھا بەشداری لەچەندین فیلم و درامای میسری کردووە، لەئێستەیشدا پێشکەشکاری بەرنامەی "ئەرەب ئایدول"ە لەکاناڵی "ئێم بی سی".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟