تەندروستی

چیدی پێستی مریشک لەکاتی خواردن فڕێ مەدەن

بەشێکی زۆر لە خەڵک بڕوایان وایە پێستی مریشک ڕێژەی کۆلسترۆڵی ناو خوێن بەرزدەکاتەوە و مرۆڤ تووشی نەخۆشی دڵ دەکات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی "ھارڤارد" ئەم بیروڕایە ڕەتدەکاتەوە، پێی وایە پێستی مریشک ھیچ زیانێکی بەتەندروستی ناگەیەنێت، بەڵکوو بەپێچەوانەوە کۆمەڵێک سوودی ھەیە بۆ لەش.

 

ئەم لێکۆڵینەوەیە سوودەکانی پێستی مریشکیان بۆ ئەم ھۆکارانە گەڕاندووەتەوە:

 

* بەھۆی ئەوەی لە ماددەی چەورییە ناتێرەکان پێکھاتووە، سوودی بۆ تەندروستی دڵ ھەیە، ئەو جۆرە چەورییە ناھێڵێت کۆلیسترۆل لەناو خوێندا کۆببێتەوە و ھاوسەنگی ھۆڕمۆنەکانی لەشیش ڕادەگرێت.


* ھەر ژەمێکی مریشک بەبێ لادانی پێستەکەی لە ٥٠ کالۆری پێکھاتووە، بەڵام ڕێژەکە زیاد دەبێت کاتێک مریشکەکە پێستەکەی لادەبرێت، ھەروەھا کاتێکیش خوێ بەسەر مریشکێکدا دەکەن بەبێ پێست وادەکات بڕێکی زۆر لەخوێیەکە ھەڵمژێت، بەڵام کاتێک بەپێستەکەی دەکوڵێت بڕێکی کەمتر خوێی پێویست دەبێت.


* کوڵاندنی مریشک بەپێست وادەکات ڕێژەی ئۆمێگا سێ و شەش لەناو مریشکەکە زیاد بکات، کە ھەردوو ماددەکە سوودێکی باشیان ھەیە بۆ لەش.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟