چێشت

ئامادەکردنی پیتزا بە ڕێگەی یۆنانی

پیتزای یۆنانی بەوە ناسراوە بەماوەیەکی کەم ئامادەکرێت بۆیە لێرەدا دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

پێداویستییەکان:

*ھەویری پیتزای ئامادەکراو.

*سێ چارێک کوپ سۆسی پیتزا.

*نیو کەوچک چاترەی وشکراو.

*دوو کوپ پەنیری پیتزا "مۆزێرێلا".

*نیو کوپ بیبەری ورکراوی برژاو.

*چەند دانەیەک زەیتون.

*نیو کوپ پەنیری ڤیتا.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

*فڕنەکە لە پلەیەکی گەرمی بەرز گەرم بکەن.

*ھەویری پیتزاکە لەناو سینییەک بڵاوبکەوە، سۆسی پیتزاکەی بەسەردا بکەن، جاترە وشکراوەکە و بیبەرەکەی بۆ زیاد بکەن.

*ئەو پێکھاتانەی ماوەتەوە بە یەکسانی لەسەر نانەکە بڵاوی بکەنەوە ئینجا لەناو فڕنەکە بیبرژێنن بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟