ستایل

بەوێنە... مۆدەی پۆشینی تەنورە بۆ خانمانی باڵاپۆش

سەرەڕای ئەوەی تەنورە زیاتر تایبەتە بە وەرزی ھاوین، بەڵام خانمانی باڵاپۆش دەتوانن بەچەند شێوازێک بۆ وەرزی زستان لەگەڵ پارچەکانی دیکەی جلوبەرگ ڕێکی بخەن

ڕەنگە خانمان بۆ ئەم وەرزە زانیارییەکی کەمیان ھەبێت لەسەر چۆنیەتی گونجاندنی پارچەی تەنورە لەگەڵ پارچەکانی دیکەی جلوبەرگ، بۆیە دیزایینەرانی جلوبەرگ بەم شێوازە بۆ ئەم وەرزە چۆنیەتی پۆشینی تەنورەیان بۆ خانمان ڕێکخستووە.
 

چۆنیەتی گونجاندنی تەنورە لەگەڵ پارچەکانی دیکەی جلوبەرگ بۆ وەرزی زستان:
*باوترین شێواز بۆ ئەمساڵ بریتییە لەپۆشینی تەنورەی درێژ لەگەڵ قەمیس و بۆدی کورت و پۆشینی چاکەتی درێژ لەسەری.
*لەگەڵ لەپێکردنی پووت، دەکرێت درێژی تەنورەکان لەخوارەوەی ئەژنۆ بن، ھەروەھا جۆری قوماشەکان دەکرێت لەجۆری لۆکەیی ئەستور و ئاوریشمی بن.
*شێوازی تەنورەکان زۆر گونجاوە کاتێک لەگەڵ قەمیس و چاکەتی توکدار و قەمسەڵەی جۆری پێستی دەیپۆشن و شێوازێکی شیک دەبەخشێتە خانمانی باڵاپۆش.
*سەرەکیترین ڕەنگ بۆ ئەم وەرزە بریتییە لەڕەنگی رەساسی تۆخ، ھەروەھا ڕەشیش زۆر گونجاوە دەتوانن لەگەڵ جۆرەھا ڕەنگ ڕێکی بخەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟