خێزان

خانمان ئەو پشکنینانە چین پێویستە لە ماوەی سکپڕیدا ئەنجامی بدەن؟

بە دڵنیاییەوە دایکان لە ماوەی سکپڕیدا گرنگی بە لایەنی تەندروستی خۆیان و کۆرپەلەکانیان دەدەن، بەڵام ئەمەیش دەبێت بە پێی بەرنامەیەکی ڕێکوپێک بێت.

بەپێی بۆچوونی  پسپۆڕانی بواری پزیشکی دایکان و منداڵان، ھەموو خانمێک لە ماوەی سکپڕیدا پێویستییان بە ئەنجامدانی چەند پشکنینێک ھەیە، بۆ وەرگرتنی دڵنیایی لە تەندروستی خۆی و کۆرپەلەی ناو سکی.
 

ئەو پشکنینانەیش دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
*لە ھەفتەی شەشەم بۆ ھەشتەمی سکپڕی: دوای زانینی ئەنجامی سەرەتایی سکپڕی، دایکان لە لایەن پزیشکانەوە پشکنینی بەرزی و کێشی لەشیان بۆ دەکرێت، ھەروەھا ڕێژەی شەکریان دەپێورێت، جگەلەوەیش گرنگە پاڵپەستۆی خوێن و پاڵنانی خوێن بزانرێت، ھەروەھا پێویستە شێوەی منداڵدان و حەوزی خانمەکە لەلایەن پزیشکەوە بپشکنرێت، بۆ ھەموو ئەمانە دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
*لەسەرەتایی سێ مانگی یەکەمی سکپڕی: لەم ماوەیەدا خانمانی سکپڕ دەبێت ئاگەداری پشکنینی خوێن بن، بۆ ئەمەیش دەبێت ھەموو جۆرەکانی پشکنینی خوێن ئەنجام بدەن، ھەروەھا لەڕێگەی پشکنینی سەرووی دەنگەوە "سۆنار" دەتوانن دڵنیا ببنەوە لە تەندروستی کۆرپەلەکەیان.
*لە مانگی چوارەم بۆ مانگی شەشەم: لەم ماوەیەدا دەبێت پشکنینی خوێنی سیانی بکەن، بۆ ئەوەی لە سەلامەتی و تەندروستی کۆرپەلە لەڕووی تەواو گەشەکردنی ئەندامەکانی لەشی و کەم ئەندام نەبوونی دڵنیاببنەوە، ھەروەھا دەکرێت جارێکی دیکە پشکنینی سەرووی دەنگ ئەنجام بدەن.
*لە مانگی حەوتەم بۆ مانگی نۆیەم: پشکنینی خوێن لەم قۆناغەدا زۆر  گرنگە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە ڕێژەی شەکری خوێن، ھەروەھا لە ڕێگەی تیشکی سەرووی دەنگەوە بە ھەمان شێوە دەتوانن پشکنین بۆ کۆرپەلەکانتان ئەنجام بدەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟