شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی پسکویت بە لیمۆ

ئامادەکردنی شیرینی پسکویت بە لیمۆ

پێداویستییەکان:

*٢٥٠ گرام پسکویتی چای.

*نیو کوپ گوێزی ھیندی.

*یەک کەوچک و نیو پەلکی لیمۆی لە ڕەندەدراو.

*سێ چارێگ کوپ شیری خەست.

*نیو کوپ کەرە تواوە.

*چارەگە کوپێک گیراوەی لیمۆ.

*یەک کوپ و نیو شەکری پۆدرە.

 

چۆنیەتی ئامادەکردن:

*پسکویتەکە زۆر ورد بکەن و لەناو دەفرێک گوێزی ھیندی و شیرەکە و یەک کەوچک لە پەلکی لیمۆیەکەی بۆ زیاد بکەن، پاشان بەباشی بیشێلن.

*ئەم پێکھاتەیە لەناو دەفرێکی پان بڵاوی بکەنەوە پاشان بەدەست پەستانی بخەنە  سەر، ئنجا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەساردکەرەوە ھەڵیبگرن.

*نیو کەوچک لە پەلکی لیمۆیەکە و شەکرەکە تێکەڵ بەیکدی بکەن، بڕ بڕ گیراوەی لیمۆیەکی بۆ زیاد بکەن تا وەکو کرێمی لێدێت، لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن بۆ ماوەیەکی کەم تا یەک دەگرێت.

*لە کۆتاییدا پێکھاتەی شەکرەکە بخەنە سەر پسکویتەکە و بەشێوەی چوارگۆشە بیبڕن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟