جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکرنی خواردنی تورکی "قەتمەر پۆچە"

چۆنیەتی ئامادەکرنی خواردنی تورکی "قەتمەر پۆچە"

پێداویستییەکان:


* یەک دانە ھێلکە "زەردێنە و سپێنەکەی جودا دەکەینەوە".


* یەک پیاڵە ڕۆنی زەیت.


* یەک کەوچک خومرە.


* یەک گڵاس شیر.


* دوو کەوچکی زەڵاتە خوێ.


* دوو کەوچکی چای شەکر


* ئارد "بەپێی پێویست".


* ڕەشکە یاخود کونجی.

 

بۆ ناوەکەی:


* کەرە.


* پەنیر.


* شوکولاتەی تواوە.


چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* لە ناو نیو گڵاس ئاودا خومرەکە بتوێننەوە، ئینجا شیر و سپێنەی ھێلکە و شەکر و ڕۆنی زەیتەکە و شەکرکەی بۆ زیادبکەن.


* ئەم کەرستانە بەجوانی تێکبدەن، بۆ ئەوەی ھەویرێکی باش بەدەستبھێنن، ئاردەکە بکەنە سەریان و تێکەڵیبکەن تا ئەو ڕادەیەی کە ئاردەکە بەدەستمانەوە نانوسێت.


* ھەویرەکە بکەنە ھەشت پارچە و ھەر پارچەیەکی بەقەد گەورەیی قاپێک بکەنەوە.


* دواتر کەرە و پەنیرەکە بکەنە سەر ھەویەرکان و بەدەستان بڵاویبکەنەوە.


* ئینجا ھەویرێکی دیکە بکەنە سەری و شوکولاتەکەیش بکەنە سەری و جوان دایپۆشن.


* پاشان لە سینی چەورکراودا ڕیزیانی بکەن و دواتر ٣٠ خولەک بەجێیبھێڵن تاکوو ھەویرەکە ھەڵدەستێت.


* دواتر زەردێنەی ھێلکەکەیش بە فڵچەیەک لەسەری بدەن.


* ئینجا کونجی یان ڕەشکە بکەنە سەر ھەویرەکە و بیکەنە ناو ئەو فڕنەی کە پێشتر بە ١٨٠ پلە گەرمتان کردبوو، تا سەری

ھەویرەکە سوور دەبێتەوە و خواردنەکە ئامادە دەبێت لە فڕنەکە بەجێیبھێڵن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟