سینەما

"ڕەجەب" موژدە دەدات بەھەوادارانی

"شاھان گۆکبەکار" ناسراو بە "ڕەجەب" موژدە دەدات بەھەوادارانی کە بەشی نوێی فیلمی "ڕەجەب" بەمزووانە بڵاودەکاتەوە.

"شاھان گۆکبەکار" ئەکتەری بەناوبانگی تورک لەبواری کۆمیدی لە  لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  وێنەیەکی کۆنی بەردەم سینەماکانی بڵاو کردەوە،لەژێر وێنەکەیشدا نووسیویەتی: ماوەیەکی زۆر کەمی ماوە  بە یەکدی شاد دەبین.

 

فلیمی "ڕەجەب" کە بینەرێکی زۆری ھەبووە، تاکو ئێستە چوار بەشی بڵاوکراوەتەوە، وابڕیاریشە بەشی پێنجەمی لەمانگی شوباتدا بڵاوببێتەوە، "شاھان گۆکبەکار" ئەستێرەی تورک لە ساڵی ١٩٨٠ لەشاری "ئیزمیر" لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، بەڕۆڵی "ڕەجەب" لە فلیمی کۆمیدی "ڕەجەب" ناسراوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟