سینەما

"ڕەجەب" بۆ جاری دووەم دەبێتە باوک

"شاھان گۆکبەکار" ئەکتەری تورک لەساڵی ٢٠١٥ ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجامدا لەگەڵ "سەلین گۆکبەکار" ھەر لەھەمان ساڵیشدا بوون بەخاوەنی کوڕێک بەناوی "دەنیز".


لەئێستەشدا چاوەڕێی منداڵی دووەمیان دەکەن کە کچە و دوای سێ مانگی دیکە دێتە دنیا. ناوی "ئێلا"ـیان بۆکچەکەیان ھەڵبژاردووە.

 

"سەلین گۆکبەکار" کە بۆ دووەم جارە دەبێتە دایک لە لێدوانێکی گووتی: زۆربە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم کە کچەکەم لەباوەش بگرم.

 

 "شاھان گۆکبەکار"ساڵی ١٩٨٠ لەشاری "ئیزمیر " لە تورکیا لەدایکبووە، بە ڕۆڵی "ڕەجەب" لە فلیمی کۆمیدی "ڕەجەب"ناسرا کە تاکو ئێستە پێنج بەشی بەرھەمھاتووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟