تەندروستی

ئەو خواردنەوانەی بۆ رۆژووانان پێویستە بیخۆنەوە

لەشت لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە

بێگومان تۆ رۆژانە کۆمەڵێک خواردنی جۆراوجۆر دەخۆیت، کە رەنگە هەندێکیان ببێتەهۆی ژەهراوی بوونی لەشت، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا دەکرێت چانس بدەیت بە خۆت بۆ خاوێنکردنەوەی لەشت و رێگایەکی تەندروست پەیڕەوبکەیت.

 

رۆژوو سوودی تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەیە، دەکرێت لەو مانگەدا زیاتر بایەخ بە خواردنەوەی ئەم خواردنەوانە بدەیت، چونکە لەشت لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە:

 

١-شەربەتی لیمۆ و ئەنەناس و هەنار، چونکە پێکهاتەی دژەئۆکسانی تێدایە، جگە لەوەی لەشت خاوێن دەکاتەوە وزەشت پێدەبەخشێت.

 

٢-شەربەتی زەنجەبیل و لیمۆ بە هەنگوین، بێگومان دەکرێت لەدوای بەربانگ یان شەو یاخود پارشێو بیخۆیتەوە.

 

٣-شەربەتی خەیار و لیمۆ، بەتایبەت کاتێک دەڕۆیت بۆ ئەنجامدانی وەرزش، دەکرێت کوپێک ئاو خەیار و لیمۆی تێبکەیت یاخود گەڵای نەعناش بۆ ماوەی شەو رۆژێک و شەوانە بیخۆیتەوە.

 

٤-خواردنەوە سەوزەکان بە گشتی وەک چای سەوز یان شەربەتی سپێناخ و مەعدەنوس، یاخود کەرەوز دەکرێت لەگەڵ خەیار و ئاو تێکەڵاوی بکەیت، چونکە لە شێرپەنجە دەتپارێزێت و پێست دەگەشێنێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟