تەندروستی

ئەم رەفتارانە زیان بە ددانەکانت دەگەیەنێت

بەرلەوەی ددانەکانت تووشی ئازارت بکات بیپارێزە

بوونی هەر گرفت و ئازارێک لە ددانەکانمدا، رێگرە لە خواردنی خۆراک بە ئاسانی و بێزارمان دەکات، کەواتە باشترە بەرلەوەی زیانی پێبگات خزمەتی بکەین و ئاگاداری بین.

 

ئەو رەفتارانە چین کە زیان بە ددانەکانمان دەگەیەنێت؟


*خواردن و کرماندنی سه‌هۆڵ یه‌کێک له‌ خراپترین ئه‌و ڕەفتارانەی زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت.


*له‌کاتی خواردنی حه‌بدا هه‌وڵبده‌ به‌دوایدا خێرا ددانت بشۆ و پاکی بکه‌ره‌وه‌، بۆ پاراستنی، چونکه‌ مادده‌یه‌کی تێدایه‌ ده‌بێته‌هۆی کلۆربوونی ددان.


*کردنه‌وه‌ی سه‌ری شوشه‌ی خواردنه‌وه‌ گازیەکان به‌ددان، یه‌کێکه‌ له‌ خراپترین ئه‌و رەفتارانەی زیان به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نێت و ره‌نگه‌ قڵیش ببات، یان ببێته هۆی شکاندنی ددانه‌که‌ت.


*گرتنی قه‌ڵه‌م ره‌ساس به‌ددان ره‌فتارێکی‌ خراپه‌، چونکه‌ زیانی بۆ ددان هه‌یه‌ و ده‌بێته‌هۆی قڵیشی ددانه‌کانت.


*خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان، هۆکارێکه‌ بۆ بردنی مینای ددان، چونکه‌ شه‌کری تێدایه‌ و هه‌وڵبده‌ پاش خواردنی خێرا ددان بشۆیت.


*شه‌ربه‌تی میوه‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێکی زۆر شه‌کری سروشتی تێدایه‌، کاریگه‌ری سلبی ده‌کاته‌ سه‌ر ددانه‌کانت و له‌دوای خواردنەوەی هه‌وڵبده‌ پاکی بکه‌یته‌وه‌.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟