تەندروستی

بۆچی لەدوای بەربانگ گێژدەبیت؟

لە رێگای ئەم رێنماییانەوە چارەسەری گێژیەکەت بکە

بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر بە رۆژوو بوویت، لەکاتی بەربانگدا بەشێوەیەکی خێرا و لەسەریەک کۆمەڵێک خۆراکی جۆراوجۆری تێدەکەیت، بەڵام دواتر گێژدەبیت و هەست بە شەکەتی و ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت، کە رەنگە هەندێک کەس بێزاربکات.

 

بۆ ئەوەی گێژنەبیت و هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی بیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

 

*بایەخ بە خواردنی خورما بدە، لەکاتی رۆژوو شکاندن زیاتر لە هەر شیرینیەکی دیکە.

 

*کاتێک پارچەیەکت شیرینی دەخۆیت، ئاو بخۆرەوە بەدوایدا، بۆ ئەوەی جێگای کەمی شلەمەنی بگرێتەوە لە لەشدا.

 

*دوای رۆژوو شکاندن، بە زەڵاتە یان شۆربا دەستپێبکە، پاشان دوای نیو کاتژمێر ژەمی سەرەکی بخۆ.

 

*هەوڵبدە ژەمی سەرەکیت پێکهاتبێت لە پرۆتین و ریشاڵی و نیشاستەکان.

 

*راستەوخۆ دوای ژەمی ئێوارە مەخەوە.

 

*دوو کاتژمێر دوای نان خواردن، وەرزش بکە.

 

*لەدوای ژەمی ئێوارە راستەوخۆ شیرینی مەخۆ.

 

*پاش یەک کاتژمێر لە نان خواردن، ئینجا خواردنەوە کافاینەکان بخۆ، وەک چا و قاوە.

 

*هەوڵبدە رۆژانە خواردنەکانت بگۆڕە، پێویستە جۆراوجۆر بێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟