سینەما

"شارۆخان" لە کۆتا لێدوانیدا ئابڕووی "ڕامز جەلال" دەبات

بەڕێوبەری کارەکانی "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ھیندی، نھێنییەکی شۆک لەسەر بەرنامەکەی "ڕامز جەلال" ئاشکرادەکات.

بەپێی لێدوانێکی بەڕێوبەری کارەکانی "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، بەشداریکردنی ھونەرمەند لەو بەرنامەی "ڕامز لەژێر زەوی"  ڕێکخراو بووە و تەنھا بۆ نواندن کردن بانگێشت کراوە، واتا لە پێشوودا بەپێی ڕێکەوتن بووە.
 

ھەروەھا بەڕێوبەرەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، کاتێکیش ئەستێرەی لە کۆتاییدا بەم شێوەیە توڕدەبێت لەبەرنامەکە، بەھەمان شێوە ڕێک کەوتن ھەبووە، لەنێوان خۆی "ڕامز"، بۆ ئەوەی ببنە جێگەی باوەڕی بینەرانیان.
 

"شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوودی تەمەن ٥١ ساڵان، یەکێک بوو لە بەشداربوانی بەرنامەی "ڕامز جەلال"، بۆ ئەم مەبەستەیش گوایە بە بڕی ٤٥٠ ھەزار دۆلار قەرەبوو کراوەتەوە، لەبەرامبەر بەشداریکردنی لەو بەرنامەیە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟