ھەمەڕەنگ

جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد ھەڵبژێردرا

ڕاپرسی "کەی مەگەزین" لەسەر جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوامی ھەبوو، خانمە پێشکەشکار "ساز ئاسۆ" زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا.

لە ڕاپرسیەکەدا ٦٢٤٨ کەس بەشداری کردبوو، "ساز ئاسۆ" توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبێنێ "٢٢١٥" دەنگی بەدەستھێنا، ھەروەھا دووەم زۆرترین دەنگ خانمە پێشکەشکار "ئەڤین ئاسۆ " بوو، کە توانی "٩١٧" دەنگ بەدەستبێنێ، ھەروەھا سێیەم زۆرترین دەنگ خانمە پێشکەشکار "شەھیان تەحسێن" بوو، کە "٧٩٢" دەنگی بەدەستھێنا.

کۆی دەنگەکان بەمشێوەیە:
١-ساز ئاسۆ "٢٢١٥ دەنگ"
٢-ئەڤین ئاسۆ "٩١٧ دەنگ"
٣-
شەھیان تەحسین "٧٩٢ دەنگ"
٤-شارا ئیبراھیم "٦٩٩ دەنگ"
٥-سروە عەبدوڵا "٤٧٠ دەنگ"
٦-لەنیا عەبدوڵا "٣٨٥ دەنگ"
٧-کوێستان خووسرەوی "٣٦٧ دەنگ"
٨-ئیمان فەرمان "٢١٣ دەنگ"
٩-ئارینا حەمید "١٩٠ دەنگ"

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟