خێزان

چەند ڕاستییەک لەسەر پڕۆسەی ھاوسەرگیری

ھاوسەرگیری کە لەنێوان دوو ڕەگەز جیاواز بەپێی دابونەریتەکانی لەسەرتاسەری جیھان پەیڕەودەکرێت، پێویستە بەر لەئەنجامدانی چەند ڕاستییەک بزانن.

ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بریتییە لەو ڕاستییانەی کە ھەردوو ڕەگەزی کوڕ و کچ بەر لەئەنجامدانی ھاوسەرگیری بیزانن:
 

*ئەنجامدانی ھاوسەرگیری لەدوای تەمەنی ٢٣ ساڵی ڕێژەی تەڵاقی کەمتر لێدەکەوێتەوە.
*بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە قۆناغی دڵداری تەنھا ساڵی یەکەمی ھاوسەرگیری درێژە دەکێشێت.
*بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی جیاوازی تەمەنیان زۆرە خێراتر تووشی تەڵاق دەبنەوە.
*لەبیرچوونەوەی شتەکان و ھەڵەکانی یەکدی وادەکات زیاتر سەرکەوتووبن لەژیانی ھاوسەرێتی.
*دابەشکردنی کاروبارەکانی ناوماڵ زیاتر لەکێشەکان دوورتان بخاتەوە.
*ئەنجامدانی ھاوسەرگیری و سەرکەوتن لەپڕۆسەکە پەیوەندی نییە بە ماوەی ناسینی پێشوەختە.
*لەمیانی پەیوەندی بەستنەکە پێویست ناکات ھەڵسەنگاندن بۆ یەکدی بکەن، بەھۆی ئەوەی لەکۆتاییدا ئەنجامێکی خراپی دەبێت.
*لەکۆتاییدا دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە تۆ بەتەنھا نیت و نابێت بەتەنھا بۆ خۆتیش بژیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟