تەندروستی

شەش ڕێگە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕەقبوونی ناوچەی شان و مل

زۆر کەس لەبەر ھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی ناوچەی مل، ئازاری تووند لەو ناوچانە دروست دەبێت، بەمشێوەیە ناتوانن کاری ئاسایی ڕۆژانەیان ئەنجام بدەن.

پەیدابوونی ئازار لە ناوچەی شان و مل، دەگەڕێتەوە بۆ زۆر خۆماندووکردن، بۆیە دەتوانن بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک بەشێوەیەکی ڕێکوپێک خۆتان ڕزگاربکەن لەم ئازارە.


بەم ھەنگاوانەی خوارەوە ئازاری شان و مل چارەسەر بکەن:


* دووربکەونەوە لەھەڵگرتنی جانتا و شتی قورس، بۆ ئەوەی پەستانێکی زۆر نەکەوێتە سەر ئەم ناوچەیە، ھەروەھا پێویستە بە یەک دەست ھەڵینەگریت.


* زۆر قسەکردن بە تەلەفۆن، وادەکات دەستەکان زۆر بنوشتێنەوە، بەمشێوەیە ماسولکەکان گرژ دەبنەوە.


* دووربکەونەوە لە دۆخەکانی دڵەڕاوکێیی و پەستانی دەروونی، ھەروەھا ھەڵچوونی بەردەوام وادەکات دەمارەکان و ماسولکەکانی ئەم ناوچەیە گرژ ببنەوە.


* بە ورییاییەوە چاودێری جووڵەکانتان بکەن، بۆ نموونە زیاتر لە ٢٠ خولەک یەک جووڵەی دیاریکراو بەشان و ملەکان مەکەن، بەھۆی ئەوەی ئەنجامدانی یەک جووڵە بۆ ملەکان تووشی زیانیان دەکات.


* لەگەڵ دووبارە بوونەوەی ئازارەکە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، ڕەنگە تووشی ھەوکردنی ماسولکەکانی ئەو ناوچەیە ببنەوە.


* دووربکەونەوە لە دڵەڕاوکێ و زۆر بیرکردنەوە، بەھۆی ئەوەی لایەنی دەروونیت دەبێتە ھۆی ڕەقبوونی ناوچەی شان و مل.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟